وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دامەزراندنی كارمەندانی خۆبەخشی دەركرد

 

دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بە هۆی بڕینی مووچە فەرمانبەران و بودجەی هەرێمی كوردستان لە لایەن بەغداو داكەوتنی نرخی نەوت و ئەو تەنگەژە داراییەی رووی لە هەرێمی كوردستانكرد, دامەزراندنی فەرمانبەران وەستێنرا, بۆیە ژمارەیەك دەرووچووی كۆلێژ و پەیمانگاكان بە تایبەت لە كەرتی تەندروستی بە خۆبەخشی لە نێو نەخۆشخانەكان كاریان دەكرد, دوا تێپەڕینی تەنگەژەی دارایی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری دامەزراندنی كارمەندە خۆبەخشەكانی دا.

رێكەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا، ئەولەویاتی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست بەو كارمەندانە بدرێت، كە لەم ساڵانەی رابردوودا خۆبەخشانە لە بنكە تەندرووستییەكان بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەت كاریان كردووە.

پێشوتریش پەرلەمانتاری پارتی زانا مەلا خالێد رایگەیاندووە:”وەزیری تەندروستی بریاریداوە، بە دامەزراندنی خۆ بەخشەكانی كەرتی تەندروستی بە شێوەی گرێبەست.

 

زانا مەلا خالید راشیگەیاند: ئەولەویاتی دامەزراندنی میلاكات بۆ وەزارەتی تەندرووستی بۆ خۆبەخشەكانە و، وەزارەت بڕیاریداوە، سەرەتا خۆبەخشەكان بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێنێت.

Back to top button