فەرەنسا: داوای لە ئەمریكا و ئێران دەكات دان بەخۆیاندا بگرن كارێك نەكەن رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكەوێـتەوە ژێر مەترسی

 

دوای ئەوەی هەردوو وڵاتی ئەمریكا و ئێران سوپای یەكتریان خستە لیستی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست, لە ئێستادا گرژی نێوان ئەو دوو وڵاتە روو لە زیاد بوونە, فەرەنسا داوای لە ئەمەریكا و ئێران كرد، “خۆیان لە هەر جۆرە گرژییەك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دوور بگرن”.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، لە راگەیەندراوێكدا، كە لە سایتی خۆی بڵاویكردووەتەوە، رایگەیاند، “فەرەنسا هێشتا پابەندە بە رێككەوتنی ناووكی نێوان “ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یەك”، كە لە ناوەڕاستی تەمموزی 2015 واژوو كرا.

پێشتر لە كۆتایی ساڵی رابردوودا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، دەرچوونی وڵاتەكەی لە رێككەوتنەكە راگەیاند، بەڵام هەریەك لە وڵاتانی (فەرەنسا، چین، رووسیا، بەریتانیا لەگەڵ ئەڵمانیا) پابەندبوونی خۆیان دووپاتكردەوە و نەچوونە ژێر باری سیاسەتی نوێی ئەمەریكا دژی ئێران.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، راشیگەیاند، “هەردوو لایەنی ناكۆكی ئێران و ئەمەریكا هاندەدەین، خۆیان له گرژكردنی رەوشەكە بە دوور بگرن. سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نەخەنە مەترسییەوە”.

سەرچاوە: رۆیتەرز

Back to top button