سبەی چوارشەممە هەمواری پڕۆژە یاسای سەرۆکایەتی هەرێم پەسەند دەکرێت
دوای دوو خوێندنەوە بۆ هەمواری پڕۆژەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە سبەی کوردستان پەسەندی پڕۆژە هەموارکراوەکە بکات
چیا حه‌مید، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئەگەر رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی واژوو بکرێت یان نا، دانیشتنەکەی پەرلەمان دوا نا‌خرێت.
له‌و باره‌یه‌وه زكری زێباری، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی رایگه‌یاند، فراكسیۆنی یه‌كێتی بەشداری دانیشتنەکە دەکات، به‌ڵام چاوەڕێی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان هه‌ردوولا دەکەین.
ئەمە لەکاتێکدایە بانگهێشتی پەرلەمانتاران کراوە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکەن بۆ دەنگدان بە هه‌مواری پرۆژه یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.