بە پێی ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردن لە ئیسرائیل ركابەرەكەی ناتانیاهۆ بە چوار كورسی لە پێشە

 

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل(كنێست) بەڕێوەچوو, بە پێی ئەنجامە بەراییەكان, دوای ركابەریەكی توند لە نێوان پارتی لیكورد بە سەرۆكایەتی ناتانیاهۆ و هاوپەیمانی شین و سپی بە سەرۆكایەتی گانتز, بە پێی ئەنجامە بەراییەكان گانتز توانیویەتی 37 كورسی پەرلەمانی بە دەست بهێنێت.

پەرلەمانی ئیسرائیل 120 كورسییە، هەر لایەن یان هاوپەیمانییەك بۆ پێكهێنانی حكومەت پێویستیی لانیكەم بە 61 كورسی هەیە. هیچ یەك لەو 14 پارتەی بەشداریی هەڵبژاردنەكانیان كردووە ناتوانن بە تەنیا حكومەت پێكبهێنن و پێویستییان بە بەستنی هاوپەیمانیی لەگەڵ پارتەكانی دیكە هەیە.

بەو پێیە پارتەكانی دیكە زیاتر لە ناتەنیاهۆوە نزیكن، ئەگەر هاوپەیمانییەكەی بێنی گانتز ژمارەی كورسییەكانیشی زیاتر بێت، ئەوا ئەگەری بەهێزە نەتوانێت حكومەت پێكبهێنێت.

لە هەڵبژاردنەكەدا 6.3 ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەبوو، رێژەی بەشداریی لە دەنگدان لە 61.3% بووە.

Back to top button