چوار جۆری نەخۆشی دەبێتەهۆی ئازار بۆ گەدە
بەشێوەیەکی گشتی هەندێک نەخۆشی ئازاری گەدە دەدەن و کەسی تووشبوو بێزاردەکەن، بەڵام پێویستە خودی خۆت ئاگاداری خۆت بیت و سیستمێکی تەندروست پەیڕەوبکەیت،تا چارەسەر بێت.
بەگوێرەی هەواڵەکەی yasmina ئەم جۆرە نەخۆشیانە ئازار بۆ گەدە دروستدەکەن:
1-هەڵئاوسان، ئەو کەسانەی زوو زوو تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، زۆر گرنگە ئاگاداری هەڵبژاردنی جۆری خواردنەکانیان بن و رێژەی چەوری کەم بکەنەوە.
2-خراپی کرداری هەرس، باشترە بەشێوەیەکی زۆر ئارام و لەسەرخۆ نان بخۆیت و خۆت بەدووربگریت لە خواردنی خێرا.
3-سوڕی مانگانە، دەتوانیت بە دانانی جەوەنەی گەرم لە نزیک سکتەوە چارەسەری بکەیت.
4-ترشانی گەدە، رەنگە زۆر تووشی ئەم گرفتە ببیت و ئازار بدات، بەڵام دەبێت خۆت بەدووربگریت لە زۆر خواردنی ترشی، یان بڕی کەم هەڵبژێریت و رێگانەدەیت سەرمات بێت.