به‌مشێوه‌یه له‌ماوه‌ى پێنج خولهك خاڵى ڕه‌شى سه‌ر لووت لاببه
زیوانه ره‌شه‌كان جۆره دهردراوێكى ره‌شن و زیاتر له‌سه‌ر كونیله‌كانى لووت و روومه‌ت و چه‌ناگه ده‌رده‌كه‌ون. زۆر رێگا هه‌یه بۆ لابردنى ئه‌م زیوانه ره‌شانه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و رێگایانه ده‌بنه هۆى كرانه‌وه‌ى كونیله‌كانى پێست و گه‌وره‌بوونیان، باشتر وایه بهرێگایى سروشتى پێست له‌م زیوانه ره‌شانه رزگار بكرێت ته‌نیا له ماوه‌ى پێنج خوله‌كدا چاره‌سه‌رى ئه‌م گرفته‌ى پێست ده‌كات كه ده‌بێته هۆى نارێكى رووخسار و تێكدانى شێوه‌ى سروشتى پێست.
پێكهاته‌كان:
پاكه‌تێك جه‌لاتین
یه‌ك كه‌وچك شیر
دوو بۆ سێ دڵۆپ زه‌یتى گه‌ڵا چا
فڵچه‌یه‌كى ته‌خت
مایكرۆ بۆ گه‌رمكردن و تێكه‌ڵ كردنى گیراوه‌كه سه‌ره‌تا شیر و هاراوهى جه‌لاتینه‌كه به‌باشى تێكه‌ڵ بكه تا وه‌كو ههویرێكى نیمچهزبرى لێدێت دواتر بیكه مایكرۆوه بۆ ماوه‌ى حه‌وت بۆ 10 تا گیراوه‌كه شل ده‌بێته‌وه پاشان زه‌یتى گه‌ڵا چاكه‌ى بۆ زیاد بكه، سه‌ره‌تا پێست به‌ئاوى گه‌رم و سابوون بشۆ و پاشان وشكى بكه‌ره‌وه به خاولیهكى نه‌رم دواتر، له‌رێگه‌ى ئه‌و فڵچه‌یه‌ی كه ئاماده‌ت كردووه گیراوه‌كه به‌كاربهێنه بۆ سه‌ر لووت و پاشان پارچه‌یه‌ك كلێنسى بخه‌ره سه‌ر دووباره گیراوه‌كه به‌كاربهێنه بۆ سه‌ر كلێنسه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌جێى بهێڵه تا وشك ده‌بێته‌وه دواتر به پێچه‌وانه‌ى ئاراسته‌ى زیوانهكان كلێنسه‌كه به‌خێرایى لێبكه‌ره‌وه و دواتر خاولیهكى گه‌رم بخه‌ره سه‌ر لووتت بۆ ئه‌وه‌ى پاشماوه‌ى زیوانهكان له كونیله‌كانى پێستدا نه‌مێنن و هه‌موو له رێگه‌ى ئه‌و گه‌رمیه‌وه بكرێته ده‌ره‌وه‌ى پێست.