پزیشکێك رێگایەکی زۆر ئاسان بۆ دابەزاندنی کێش ئاشکرا دەکات

پزیشکێک رێگایەکی ئاسان بۆ دابەزاندنی کێش ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت، قەلەوەکان هیچ پێویستیان بە وەرزش نییە.

دکتۆر گای میدۆز، دامەزرێنەری کۆلێژی (نووستن) بە ماڵپەڕی (میرەر ئۆنڵاین)ی بەریتانی راگەیاندووە، وەرزش کردن بۆ مرۆڤ پێویستە، بەڵام نابێ وەرزشەکە لە کاتەکانی خەو کەم بکاتەوە.

ئەو پزیشکە رایگەیاندووە، هەر کەسێکی قەڵەو یان کێش زیاد، ئەگەر رۆژانە حەوت بۆ هەشت کاتژمێر بە تەواوی بخەوێ، ئەوا کێشی لەشی دادەبەزێ، چونکە بە نووستنی تەواو، حەزی مرۆڤ بۆ خواردن دادەبەزێ و ئاستی هۆڕمۆنەکانی لەش رێک دەخرێ.

.دکتۆر گای میدۆز هەروەها رایگەیاندووە، رێژەی پێویستیی خەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێ، بەڵام بە گشتی، هەر مرۆڤێک رۆژانە پێویستیی بە هەشت کاتژمێر نووستن هەیە.

Back to top button