بهوێنه: پێشمهرگهیهك بههۆی ئامێرێكی زیرهكهوه گیانی دهپارێزرێت
خواكوڕك
وێنهی ئهو مۆبایلهی گیانی پێشمهرگهیهكی له مردن رزگار كرد به خێرایی لهنێو تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان بڵاوبووهتهوه
بەگوێرەی ئەو وێنەیەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبووەتەوە، دوێنێ هەینی پێشمەرگەیەك لە یەكێك لە میحوەرەكانی كەركووك لە هێڵێ پێشهوهی ڕووبەڕووبوونەوە دژ بە تیرۆریستان، گولەیەكی تیرۆریستانی داعشی ئاراستە دەكرێ و گولەكە بەر سنگی پێشمەرگەكە دەكەوێت.
لەو كاتەی گولەكە بەر سنگی پێشمەرگەكە كەوتووە، مۆبایلێكی سامسۆنگ گالاكسی لە گیرفانی سەر سنگی پێشمەرگەكە بووە و بەوهۆیەوە گولەكە لە لایەكی مۆبایلەكە گیری خواردووە و نەگەیشتووەتە سەر سنگی و گیانی پێشمهرگهكهی پاراستووه.
هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە دوای دەست پێكردنی شەڕ دژ بە تیرۆریستانی داعش لە مانگی هەشتی ساڵی 2014ەوە تا ئێستە، 11 هەزار و 500 شەهید و برینداری بەخشیوە بۆ ڕزگاركردنەوەی خاكی كوردستان و پاراستنی خەڵكی كوردستان لە دەست چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش.