راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی: گۆڕانکاری له‌ هه‌موو وەزیرەکانی حكومه‌ت دەکەین

ڕاوێژکارێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی دیموکراتی کوردستان لە کابینەی نوێدا کەسانی نوێ بۆ پۆستی وەزارەتەکانی پشکی خۆی دیاری دەکات و لە نێویاندا گەنج و ئافرەتیش دەبێت.

راویژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە حزبەکەی بڕیاری داوە کەسانی نوێ بۆ پۆستەکانی خۆی لە کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاندید بکات.

عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسیی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە، پارتی هەمیشە باوەڕی بە گۆڕانکاری هەیە و گەنجان و ئافرەتانیش بۆ پۆستەکانی خۆی لە کابینەی نوێی حکوومەت، دەهێنێتە پێشەوە.

هەروەک عارف روشدی رایگەیاندووە، هەموو ئەو وەزارەت و دەزگایانەی لە کابینەی نۆ بەر پارتی دەکەون، بە کەسانی نوێ پڕ دەکرێنەوە، ”پارتی گۆڕانکاری لە وەزیرەکان دەکات“.

Back to top button