د. ڤاڵا فەرید : دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا دەکرێت

ڤاڵا فەرید: سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، ‌پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه‌.

پاش ئەوەی دەنگۆ بڵاو کرایەوە کە گوایە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی نیسانی ٢٠١٩ بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت، کەمێک لەمەوبەر، ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند: ”تائێستا دانیشتنی پەرلەمان لە کاتی خۆیدا دەکرێت“.

بڕیارە لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا دەنگدان لەبارەی پڕۆژەیاسای هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێت”.

هەرچەندە پارتی و گۆڕان لە لایەک و پارتی و یەکێتی لەلایەکی دیکەوە، ڕێککەوتنیان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت هەیە و لە کۆبوونەوەی ڕابردووی پەرلەمانیشدا بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە کراوە، بەڵام بەهۆی پێداگریی یەکێتی لە سەر زیادکردنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جارێکی دیکە پڕۆژەکە سستی تێکەوتووە”.

Back to top button