نەجمەدین کەریم بەبۆنەی ساڵیادی رزگارکردنی کەرکووک پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پارێزگاری شەرعیی کەرکووک پەیامێک بەبۆنەی ساڵیادی رزگارکردنەوەی شاری کەرکووک بڵاو دەکاتەوە.
د.نەجمەدین کەریم، پارێزگاری شەرعیی کەرکووک لە پەیامێکد، رایدەگەیەنێت، ”ئازادكردنی شاری كه‌ركوك، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و ده‌رفه‌تێكی زێڕینی به پێكهاته‌كانی كه‌ركوك به‌خشی، تا قۆناغێكی نوێی حوكمڕانی ته‌ندروست و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه و دوور له ده‌مارگیری نەتەوایەتی و ئاینی ده‌ست پێبكه‌ن“.
نەجمەدین کەریم لە پەیامەکەیدا، کە بەبۆنەی تێپەڕینی 16 ساڵ بەسەر کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی رژێمی بەعس لە کەرکووک بڵاوی کردووەتەوە، وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و کەرکووکییەکان بە تایبەت، رایگەیاندووە، ”به‌هۆی عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له دوای (2003)، نه‌تواندرا ئەم دەرفەتە بقۆزرێته‌وه بۆ فه‌راهمكردنی خۆشگوزه‌رانی و سەروەری یاسا و ژیانێکی مه‌ده‌نیه‌ت بۆدانشتوانی شارەکەمان“.
پارێزگاری شەرعیی کەرکووک ئاماژەی بە داگیرکردنەوەی شارەکەی لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە کردووە و رایگەیاندووە، ”جارێكی تر شارەکەمان له سایه‌ی عه‌قلیه‌تی شۆڤێنیانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و بەھاوکاری گروپێکی بەناو کوردەوە بوونە ھۆکارێک بۆ ئەم دۆخەی ئێستا رووبەرووی شارەکەمان بۆتەوە، کە دۆخێكی نه‌خوازراو و به زۆر سه‌پێندراوە، كه تا ئه‌م چركه‌ساته به عه‌قلیه‌تی حوکمی سه‌ربازی و سیاسی مامه‌ڵه به ته‌واوی دۆسیه‌كانی شاره‌كه‌وه ده‌كرێت، بەردەوامن له پرۆسه‌ی ته‌عریب و په‌راوێزخستن و بێبەشکردنی كورد و توركمان و عەرەبی رەسەنی شارەکە له حوکمڕانی و ئیداره‌دانی کەرکوک“.
نەجمەدین کەریم پێی وایە ئەو عەقڵییەتە سەربازی و مەکەزییەی ئێستا حوکمڕانیی کەرکووک دەکات، ”له كۆتاییدا رووبه‌رووی هه‌مان چاره‌نووسی به‌عس ده‌بێته‌وه“.
رۆژی 10-4-2003 و لە چوارچێوەی پرۆسەی ئازادیی عێراقەوە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانان، شاری کەرکووکیان لەژێر داگیرکاریی رژێمی بەعس، رزگار کردەوە.
رۆژی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، لە ئەنجامی خیانەتەوە شاری کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داگیر کرایەوە.