گوڕان بی شێخ جەعفەر: دەكرێت بلێین وەزارەتی دارایی لای ئێمەیە مووچەی یەكێتی نادەین؟

ئه‌ندامێکی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بە تەنزەوە وەڵامی لێدوانەکەی شێخ جەعفەر دەداتەوە و دەڵیت، دەکرێت وەزارەتی دارایی لای ئێمەیە بڵێین “موچەی فەرمانبەرەکانی یەکێتی نادەین”.

خه‌لیل سه‌ركانی ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سەبارەت بە لێدوانێکی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندی هێزەکانی حەفتای یەکیتی، کە وتبوی “کەسێک لە گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم وەریبگرێت بەهیچ جۆرێک وه‌ك هێزی حه‌فتا گوێی لێ ناگرم” رایگەیاند، “حکومەت دارێتی وانابێت، دەکرێت وەزارەتی دارایی کە دراوە بە گۆران و هی ئێمەیە بلێین موچە نادەین بە فەرمانبەرەکانی یەکێتی، شتی وا جایزە؟”.

وتیشی،” ئەم حکومەتە کە هەموولامان بەشدارین تیایدا بە تایبەتی ئەو سێ لایەنەی براوەی هەڵبژاردنەکان، دەبێت لێک تێگەیشتنمان هەبێت، دەبێت ئێمە کارنامەیەکی سیاسییمان هەبێت کە لەسەری کۆک بین بۆ ئەوەی کابینەکە سەرکەوتوبێت و کابینەیەکی خزمەت گوزار بێت”.

ئاماژەی بەوەشدا “وتەکانی شێخ جەعفەر خزمەتی نەک یەکێتی ناکات بەڵکو خزمەتی خۆشی ناکات، پێموانیە ئەوە هەلویستی یەکێتی بێت”.

Back to top button