فراكسیۆنی پارتی له‌باره‌ی سه‌رفكردنی مووچه‌ی چوار مانگی هێزی پێشمه‌رگه چه‌ند زانیاریه‌كی تر ئاشكرا ده‌كا
ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایشی و به‌رگری به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه” عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی موچەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگەی داوه، واژووی له‌سه‌ر هه‌ناردنی پاره‌كه كردوووه”.
ناسر هه‌ركی ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ خواكوڕك رایگه‌یاندووه’عادل عەبدولمەهدی، وەک وەزیری بەرگریی عێراق بە وەکالەت بڕیاری خەرجکردنی موچەی چوار مانگی هێزەکانی پێشمەرگەی واژۆکردوە، ئاماژەی بەوەشکرد، کۆی ئەو پارەیەی کە بڕیاری خەرجکردنی دراوە لە 1-1-2019، کە بڕی پارەکە 68 ملیار دینارە و تایبەتە بە مووچەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
هه‌روه‌ها راشی گه‌یاندووه” عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کردوە پارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت”.