بەغدا چوار مووچەی پێشمەرگە پێكەوە دەنێریت

ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی لەلیدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، به‌غدا مووچه‌ی 4 مانگی رابردووی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ خه‌رج ده‌كات.

ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق نه‌یتوانیوه‌ مووچه‌ی ئه‌م 4 مانگه‌ی پێشمه‌رگه‌ بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گووتیشی: عادل عه‌بدولمه‌هدی واژۆی له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ كردووه‌ و مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ یه‌كی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

Back to top button