سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان: پێویستە حكومەت عێراق داوای لێبوردن لە گەلی كوردستان بكات

 

دوای تێپەڕینی 16 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسی عێراق كە بە سەدان هەزار كوردی جۆینۆساید كردووە, سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە كە پێویستە عێراق، قوربانییانی جینۆساید قەرەبوو بكاتەوە و داوای لێبوردنیش لە گەلی كورد بكات.

ڤاڵا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوەی لە توانایاندابێت بۆ خزمەتكردنی قوربانییانی جینۆساید ئەنجامی دەدەن.

راشیگەیاند، ھەنگاوی یەكەم، تاوانبارانی جینۆساید دادگایی كراون و لە ھەنگاوی دووەمیش، وەك سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بە فەرمی داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەن، كەسوكاری قوربانییانی جینۆساید قەرەبوو بكاتەوە و داوای لێبوردنیش لە گەلی كورد بكات.

Back to top button