ماكرۆن هۆشداری خۆدوورگرتن لە تێككدانی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوین بە حەسەن رۆحانی دەدات
دوای ئەوەی هەریەكە لە وڵاتی ئێران و ئەمریكا سوپای وڵاتەكانیان خستە لیستی تیرۆر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێستادا پەیوەندی نێوان ئەو دوو ,ڵاتە گرژی زیاتری تێكەوتووە, بۆ هێوركردنەوەی گرژی نێوان ئەمریكا و ئێران, سەرۆك كۆماری فەرەنسا ئیمانۆێل ماكرۆن پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا ئێرانیەكەی حەسەن رۆحانی ئەنجامدا داواێ لێكرد خۆێ دوور راگرێت لە دروستكردنی نائارامی بۆ ناوچەكە.
بە پێی هەواڵی میدیاكانی فەرنسا, لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا ماكرۆن هیوای خواستووە دانۆستاند سازبدرێت لەسەر بنچینەی رێزگرتن لە رێكەوتنامەكە وە روانینێكی روون بۆ ئاێیندەی بەرنامەی ناوكی ئێران هەروەها ئاماژەی بە پابەندی فەرەنسا و هاووپەیمانانی ئەوروپایی كرد بە رێككەوتننامەی ناوكی ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و وڵاتە دەسەڵاتدارەكانی جیهان.
جێی وەبیر خستنەوەیە, وڵاتە یەكگرتووەكان بە فەرمی سوپای پاسدارانی ئێرانی بە بەشێك لە رێكخراوە تیرۆریستیەكانی بێگانە دەستنیشانكرد، لە كاتێكدا رۆحانی وڵاتە یەكگرتووەكان بە رێبەری تیرۆری جیهانی تاوانبار كرد.