زانایان و گەردوون ناسان وێنەیەكی چاڵە رەشەكانی ئاسمانیان لە نیزكەوە بڵاوكردەوە

 

دوای ئەوەی تیمێكی زانستی میتافیزیكی نێو دەوڵەتی رایانگەیاند كە توانیویانە دوو شوێنی گرنگ دەستنیشان بكەن بۆ گرتنی وێنەی چالەرەشەكانی ئاسمان, ئەمڕۆ یەكەم وێنەی چاڵە ڕەشەكەی بۆشایی ئاسمان بڵاو دەكەنەوە.

كۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی لە واشنتن، بروكسڵ، سانتیاگۆ، شانگهای، تایپی و تۆكیۆ ئەنجامدرا بۆ ڕاگەیاندنی ئەو دەستەكەوتەی پرۆژەی بە ناوی تەلسكۆپی بۆشای ئاسمان، كە لە ساڵی 2012 وە دەستیپێكردووە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ چاودێری چاڵە ڕەشەكە بكات بە ڕێگای تۆڕەكانی تەلسكۆپی جیهانی و هاوكاری نێونەتوەیی زیاتر لە 200 لێكۆلەر.

ئەوان دوو چاڵی ڕەشیان كردۆتە ئامانج كە لە دوو شوێنی جیاوازی گەلەستێرە (گالاكسی) دەردەچن.

چاڵە ڕەشەكە ئەستێرەكان، هەسارەكان، گاز، خۆڵ و هەمو جۆرە تیشكێكی كارەبای ڕادەكێشێت هیچ تەنێك نییە لە كاریگەری ڕاكێشانی ڕزگاری بێت تەنها چاڵە ڕەشەكان نەبێت.

Back to top button