سبەی مووچەی وەزارەتی دارایی و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت

 

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ,سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی، رایگەیاند، بە گوێرەی خشتەی دابەشكردنی مووچە، سبەی مووچەی دوو وەزارەت و توێژێك دابەش دەكرێت.

گوتیشی: هەریەك لە وەزارەتەكانی دارایی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ توێژی زیندانە سیاسییەكان مووچەیان دابەش دەكرێت.
هەروەها بە پێی خشتی دابەشكردنی مووچە, چاوەڕوان دەكرێت تا 20ی مانگ بەردەوام بێت لە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان.

Back to top button