گەورەترین باخچەی ئاژەلان لە هەولێر دەكرێتەوە دەتوانرێت بە ئۆتۆمبیل هاتوو چۆیی پێدابكەیت و لە نزیكەوە ئاژەلەكان وێنە بگری

 

باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر لەسەر ئاستی عێراق گەورەترین باخچەی ئاژەڵانە و سەدو پەنجاو پێنج جۆر ئاژەڵی جۆراوجۆری تێدایە كە دیارترینیان شێرو پڵنگ و زەڕافەو فیلە
باخچەكە لەسەر ڕووبەری دوسەد دۆنم زەوی دروست كراوەو دەریاچەیەكیش لەخۆ دەگرێت بۆ ئەوەی ببێتە ژینگەیەكی گونجاو بۆ گیاندارە ئاوییەكان
یەكێك لە تایبەتمەندیە ناوازەكانی باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر ئەوەیە كە بەشێكی باخچەكە كراوەیەو ھاوڵاتیان دەتوانن بە ئۆتۆمبێلەوە بڕۆن گیاندارەكان ببینن و وێنەیان بگرن.

Back to top button