ئەمریكا: هۆشداری دەداتە عێراق دەڵێت لە نێوان ئەمریكا و ئێران یەكێك هەڵبژێرن
دوای ئەوەی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گرژی زیاتی تێكەوت, لە ئێستادا ئەمریكا هەموو هێزەكانی ئێرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستۆتە لیستی تیرۆر, بەر پرسێكی ئەمریكاش دەلێت پێویستە عێراق خۆی یەكلا بكاتەوە.
هەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا هۆشداری دەداتە هێزە عێراقیەكان و راشیگەیاندووە, پیویستە لە نیوان ئەمریكا و سوپای پاسداران یەكیان هەڵبژێرن, چونكە ناكرێ هاوڕێی هەردووكمان بن.
ئەو بەرپرسەی ئەمریكا لە بارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێ رو بەغدا دەڵێت:” ئەوەی كە لە چەند مانگی رابردوو لە نێوان هەولێر و بەغدا بەدەستهاتووە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو بەدەست نەهاتووە، واشنتن پاڵپشتی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدایە لەسەر كەركوك، هەورەها بۆ پاراستنی ناوچە كێشە لەسەرەكان، ئامادەین چەكیشیان پێبدەین.