ئەمریكا: قاسم سولەیمانی دەستی سوورە بە خوێنی ئەمریكییەكان, ئێران 600 سەربازی ئەمریكای لە عێراق كوشتووە

 

دوای ئەوەی بۆ رووخاندنی رژێمی پێشووی عێراق ئەمریكا شانزە ساڵ بەر لە ئەمڕۆ عێراقیان ئازادكرد, تا ئێستا هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق ماون, بەرپرسێكی ئەمریكاش رایدەگەیەنێت, ئێران 600 سەربازی ئەمریكای لە عێراق كوشتووە قاسم سولیمانی دەستی سورە بە خوێنی ئەمریكیەكان.

برایان هۆك، نێردەی تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران لە برۆكسل رایگەیاندووە، بە تیرۆریست ناساندنی پاسداران و قاسم سولەیمانی هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی كوشتنی سەربازان و هاووڵاتییانی ئەمریكی.

نێردەی تایبەتیی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران هەروەها رایگەیاندووە، كە لە دوای پرۆسەی رووخاندنی رژێمی بەعسی عێراق لە ساڵی 2003ـەوە، سوپای پاسداران 608 سەربازی ئەمریكی لە عێراق كوشتووە.

شەوی 8-4-2019، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئیدارەی وڵاتەكەی بە سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ، سوپای پاسدارانی خستە ناو لیستی رێكخراوە تیرۆریستییەكان.

Back to top button