موقته‌دا سه‌در له‌سه‌ر پۆبجی هاته ده‌نگ

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر یاری پۆبجی دێته سه‌ر خه‌ت، ده‌لێـ”بەداخێکی زۆرەوە کە نەوەی ئێمە یان دەبێتە قوربانی تەقینەوە یان رووبەڕووی ئیرهاب دەبێتەوە و شەهید بێت، یانیش بەهۆی پۆبجی و یاری (تۆپی پێ) دەمرێت، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ئەمجارە بەناوی ئایینەوە قسەتان لەگەڵ ناكەم، داواشتان لێناكەم شەرع جێبەجێبكەن و لەو قۆناخەدا شارەزایی لە ئایینەكەتان پەیدابكەن. بەڵكو لەسەر بنچینەی خۆشەویستی و برایەتی قسەتان لەگەڵ دەكەم، كە جگە لە بەرژەوەندی رۆشنبیری، زانستی، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ئەخلاقی ئێوە هیچ شتێکی دیكەم ناوێت”.
له تویتێكی دا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێك ئاراسته‌ی منداڵان و گه‌نجان ده‌كات و ده‌لێـ”زۆر دڵگران دەبم كاتێک دەبینم منداڵان و گەنجە خۆشەویستەكان چاویان خستووەتە سەر مۆبایلەكانیان و سەرقاڵی یاری پۆپجین. پێتان ناڵێم ئەوە یاری تووندوتیژییە، وەكو لەلایەن گوتاربێژانەوە پێتان گوتراوە. بەڵێ، زۆربەی گەنجەكانمان لەكاتی خورادن، خواردنەوە، كاركردن، شۆفێری، پێش خەوتن، راستەوخۆ دوای لەخەو هەڵسان، لەرێگەكان، شەقامەكان، پاركەكان، فرۆشگەکان و شوێنەكانی دیكە، خەریکی مۆبایلەکانیان، هه‌روها ده‌شلێـ” “گەنجان لەناو گۆڕەپانی جەنگی كراوەی یاری پۆپجی و پەخشی راستەوخۆی بی ئێن سپۆڕت و یاریەكاندان. خۆشەویستانم پێتان ناڵێم حەرامە، هەروەها پێشتان ناڵێم خراپە، یان قورئان حەرامی كردووە یان سوننەتی پێغەمبەر”.
له كۆتایی دا راشی گه‌یاندوو”بەداخێکی زۆرەوە کە نەوەی ئێمە یان دەبێتە قوربانی تەقینەوە یان رووبەڕووی ئیرهاب دەبێتەوە و شەهید بێت، یانیش بەهۆی پۆبجی و یاری (تۆپی پێ) دەمرێت”.