وشیار عه‌بدوڵلا: ئێستا قوباد تاڵه‌بانی قسه‌كه‌ی فازڵ میرانی پێخۆشه
له‌سه‌رو به‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، قوباد تاڵه‌بانی نیوه‌ی هی یه‌كێتیه و نیوه‌كه‌ی تری هی پارتیه، ده‌بێت ئیشێك بۆ قوباد تاڵه‌بانی ببینه‌وه، ئه‌ی چی بكه‌ن له كاك قوباد بۆیه ده‌بێت ئیشێكی بۆ بدۆزنه‌وه، ئه‌م لێدوانه‌ی فازڵ میرانی كاردانه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی لێكهوتهوه له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له‌دوای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن جارێكی تر فازڵ میرانی قسه‌كانی دووباره كرده‌وه”.
له‌و باره‌یه‌وه وشیار عه‌بدوڵلا ئه‌ندام په‌رله‌مانی گۆڕان له به‌غدا ده‌لێت” فازڵ میرانی لە ناو ھەموو ئەندام و سەرکردانەی یەکێتی پشتیوانی لە قوباد تاڵەبانی دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە لە ھەڵبژاردنی رابردوودا رەخنەی ئەوەی لە قوباد تاڵەبانی دەگرت کە ھیچ رۆڵێکی نەبووە لە دروستبوونی سەرۆکی حکومەت و ھەر لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ھەرێمی کوردستانیشدا گوتی: قوباد تاڵەبانی نیوەی پارتی و نیوەکەی دیکەی یەکێتییە”.
وشیار عه‌بدوڵلا ده‌شلێـ” ئەو کاتە قوباد تاڵەبانی بە تووندی وەڵامی دایەوە، ئێستایش کە لە سەرەوەختی پێک‌ھێنانی حکومەتە، فازل میرانی ھەمان قسە دەکاتەوە و کەچی قوباد تاڵەبانی خۆی لێ بێدەنگ کردووە و دووریش نییە قسەکەی پێخۆش بووبێ!”