عارف روشدی: پارتی بڕیاری داوە سەرجەم وەزارەتەكان و تیمەكانی نێو حكومەت كەسانی گەنج بەڕێوەی ببەن

 

دوای ئەوەی پارتی لەگەڵ هەریەكە لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیتشمانی كوردستان رێككەوت بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان, ئەگەرچی تا ئێستا كاندیدانی پارتی بۆ پۆستە وزاریەكان رانەگەێندراوە بەڵام راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرایكرد، حزبەكەی بریاریداوە لە كابینەی ئایندەی حكومەت كەسانی گەنج و خەڵكی نوێ پۆستەوەزاریەكان بەرێوەبەرن.
عارف رەشدی، راوێژكارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە مالپەری پارتی راگەیاندووە، لەو سۆنگەیەی پارتی باوەری بە توانای گەنجان هەیە، بۆ پركردنەوەی پۆستەكانی لە حكومەت، پۆستەكانی بە كەسانی گەنج و ژنان پردەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی هەموو تیمی وەزاری خۆی دەگوڕێت و كەسانی نوێ جێگایان دەگرنەوە، هەروەها پۆستی بەرێوەبەری گشتی و دەستە و راوێژكارانی حكومی بەكەسانی گەنج پردەكاتەوە.

زیاتر لە شەش مانگە هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر پشك و بەركەوتەی هەڵبژاردن، پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی دواخستوە.

Back to top button