یوڤانتوس که‌وته‌ داوی یه‌کسان بوونه‌وه‌

یانەی ریاڵ مەدرید بە متمانەی تەواو ئەڕوانێتە واژۆکردنی بۆند لەگەڵ ئەستێرەی بەلجیکی ئیدن ھازارد یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ھاوینی داھاتوو.

ھازارد بە ھۆی بەرزی ئاست و توانای کە لەم وەرزەدا پێشکەشی کرد بووە چالاکترین یاریزانی خولی ئینگلیزی 16 گۆڵی تۆمار کرد و ھەروەھا دروستکەری 12 ھۆڵ بوو لەبەر ئەم ھۆکارانەش سەرەنجی یانەی ریاڵ مەدریدی بەشێوەیەکی ئەوتۆ بەلای خۆیدا راکێشاوە.

بە پێی ھەواڵەکانی ڕۆژنامەی SUNی بەڕیتانی کاربەدەستانی یانە مەدریدییەکە ئامادەکاری ئەکەن بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی ئەستێرە بەلجیکییەکە لە مەدریدی پایتەخت، گەڕەکی pozuelo یان ھەڵبژاردووە کە لە ئیسپانیادا بە بەھەشتی ئەستێرەکانی تۆپی پێ ناسرەوە.

پێشتر ھەریەکە لە کریستیان ڕۆناڵدۆ و دێڤد بێکام لەم شوێنە نیشتەجێ بوون و ئێستاش کەریم بەنزیمە و لە داھاتوودا ئەگەر بۆندەکەی ھازارد واژۆبکرێت لە بەھەشتی ئەستێرەکانی تۆپی پێ ژیان بەسەر ئەبات.

Back to top button