به‌رشه‌لۆنه‌ به‌سه‌رکه‌وتن له‌ ئۆڵترافورد هاته‌ ده‌ره‌وه‌

له‌ یاری چوونی قۆناغی هه‌شتی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌سه‌ر یاریگای ئۆڵترافورد میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی کرد .

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌و یارییه‌دا توانی سه‌رکه‌وتن تۆماربکات به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام .

تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ به‌ پێشکه‌وتنی به‌رشه‌لۆنه‌ کۆتایهات که‌ یاریزان لوک شاوی یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد به‌ هه‌ڵه‌ گۆڵه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆیان تۆمارکرد .

له‌تایمی دووه‌مدا تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ردوو یانه‌که‌ ئاستیان له‌یه‌که‌وه‌ نزیک بوو هه‌رچه‌نده‌ یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد زیاتر هێرشی ده‌برده‌ سه‌رگۆڵی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێڵی به‌رگری به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ سه‌رجه‌میان ڕه‌تکرانه‌وه‌ و یارییه‌که‌ش به‌و شێوه‌یه‌ تا کۆتای مایه‌وه‌ .

له‌هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌سه‌ر یاریگای کامپ نۆ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ده‌بێت له‌و یارییه‌دا دووگۆڵ تۆماربکات به‌بێ ئه‌وه‌ی گۆڵی لێ تۆماربکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ قۆناغی داهاتوو .

Back to top button