کەشناسی لەبارەی بارانبارین دانیشتوانی ئەم دوو پارێزگایەی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە.. سبه‌ی هه‌ینی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/4/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستاندا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە، لە ناوچە شاخاوییەکانیشدا ئەگەری بارانبارین ھەیە.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی 12/4/2019، لە ھەولێر و سلێمانی ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەور، لەگەڵ بارینی نمە باران لە ھەندێک کات و ناوچەی شاخاوی، لە دھۆک و کەرکووکیش ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەور دەبێت.

Back to top button