ئۆپه‌راسیۆنی حه‌وێجه له كۆتایی مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات
خواكوڕك
حه‌وێجه ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته باشووری پارێزگای كەركوك، له وه‌ته‌ی هاتنی داعش به‌ده‌ست ئه‌و گرووپه چه‌كداریه‌وه‌یه و چه‌ندین تاوانی گه‌وره‌ی دژ به خه‌ڵكی كه‌ركوك و پێشمه‌رگه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام تا ئێستا پلانی گرتنه‌وه‌ی بۆ دانه‌نراوه.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌گه‌ی كوردستان به خواكوڕكی راگه‌یاند، چه‌ندید جار خۆیان پلان و به‌رنامه‌ی ته‌واوی گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه‌یان پێشكه‌شی هێزه عێراقیه‌كان و لایه‌نه ئه‌مریكیه‌كان كردووه به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیمان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه.
پێشتر پارێزگاری كه‌ركوك له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاندبوو، كه پرسی حه‌ویجه پرسێكی سیاسیه و لایه‌نه عێراقیه‌كان به مه‌به‌ست گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه دواده‌خه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌شڵێت، له ئێستادا و دوای دزه‌كردنه‌كه‌ی 100 چه‌كداره تیرۆریسته‌كه‌ی مانگی رابردووی داعش بۆ ناو كه‌ركوك، پرسی گرتنه‌وه‌ی شارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگا و لایه‌نه سه‌ربازیه‌كان چڕتربووه‌ته‌وه، ره‌نگه تا سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه بكه‌وێته واری جێبه‌جێ كردنه‌وه.