50 ساڵه ئاكرێ ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی باران بارینی تۆمار نه‌كردووه
ڕێژه‌یه‌كی زۆر باران له‌مساڵدا له سه‌نته‌ری قه‌زای ئاكرێ و ناوچه‌كانی ده‌ورو به‌ری باریوه به پێی داتاكانی كه‌شناسیش بێت 50 ساڵه ئاكرێ ئه‌و ڕێژه به‌رزه‌ی باران بارینی تۆمار نه‌كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه “ڕه‌زوان ئه‌نوه‌ر” به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی ئاكرێ، به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: ئه‌و ڕێژه بارانه زۆره‌ی كه له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی باران بارینی ئه‌مساڵه‌وه باریوه ڕێژه‌كه‌ی زۆر به‌رزتره له چاو ڕێژه‌ی بارینی باران له ساڵه‌كانی ڕابردوو، به جۆرێك 50 ساڵه له‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌و ڕێژه بارانه نه‌باریوه
ڕاشیگه‌یاند: ڕێژه‌ی باران بارین له سه‌ره‌تای وه‌رزی باران بارینه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بووه:
له سه‌نته‌ری ئاكرێ 4.1282 ملم باران باریوه.
له ناحیه‌ی گردسین 7.862 ملم باران باریوه.
له ناحیه‌ی بجیل 3.1646 ملم باران باریوه.
له ناحیه‌ی دینارته 3.1893 ملم باران باریوه.