بەھۆی داڕمانی زەوی لە سلێمانی كرێكارێك گیانی لەدەستدا

لە ئەنجامی داڕمانی زەوی لە دەوروبەری بینایەك، كرێكارێك گیانی لەدەستدا و كرێكارێكی دیكەش بریندار بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “ئەمڕۆ 11/4/2019، لە ئەنجامی داڕمانی گڵی دەوروبەری بینایەك دوو كرێكار كە لەو بینایە كاریان دەكرد، كەوتوونەتە ژێر گڵ و دوای گەیشتنی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ بە هاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی لاشەی هەردوو كرێكارەكە دەرهێنرانەوە كە یەكێكیان بەناوی (م ، ع ،ع) بەڕەگەز سووری لەدایكبووی 1979ی دانیشتوی گەڕەكی خەبات لەشاری سلێمانی، گیانی لەدەستداوەو رەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش بەناوی ( م ، ع ، ع) بەڕەگەز عەرەب لەدایكبووی 1992، دانیشتوی گەڕەكی كانی سپیكە لەشاری سلێمانی، بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە. لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە”.

Back to top button