قیڕتاوكردنەوەی شەقامی ١٠٠مەتری ھەولێر بەردەوامە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەنێت، دوای تەواوبوونی هەڵمەتی دووبارە قیڕتاوکردنەوەی شەقامی 100م لە نێوان رێگای پیرمام بۆ کەسنەزان دەست بە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی دیکەی شەقامەکە دەکرێت.

ئەندازیار سامان محەمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بۆ کەناڵی (کوردستان تیڤی) گوتی: “هەوڵدەدەین بە زووترین کات رەزامەندی پێویست وەربگرین و کە بتوانین لە ئایندەیەکی نزیکدا دەست بە قیڕتاوکردنەوەی بەشێکی دیکە لە شەقامی 100م بکەین کە لە چواریانی بەنزینخانەی ئاکارەوە دەست پێ دەکات تاکو چوار ڕیانی کۆمپانیای جیهان کە رێگاکە زۆر تێکچووە و پێشبینی دەکەین لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەست پێ بکەین”.

Back to top button