سه‌رۆكی پێشووی سوودان به كوده‌تا له ده‌سه‌ڵات دوور خرایه‌وه و له شوێنێكی پارێزراو به‌ندكرا
سوپای سوودان رایگه‌یاند، عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی پێشووی سوودان ده‌ستگیركراوه و له شێوێنێكی پارێزراوه.
عه‌وز عوف، وه‌زیری به‌رگری رایگه‌یاند، سوپا كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی كرد و سه‌رۆكی پێشووی سوودان ده‌ستگیركرا.
گوتیشی: ئه‌نجوومه‌نێكی سه‌ربازی پێكده‌هێنرێت و سه‌رجه‌م زیندانییه سیاسییه‌كان ئازاد ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ باری له ناكاوی له وڵات راده‌گه‌یه‌ندرێت.
له شه‌شی نیسانه‌وه، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژی ده‌سه‌ڵاتی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ستیپێكردووه.
پوخته‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی سوپای سوودان:
-عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ده‌ستگیركراوه.
-داماڵینی رژێمی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر له ده‌سه‌ڵات.
-پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات تا ماوه‌ی دوو ساڵ.
-په‌كخستنی ده‌ستووری كاتی 2005.
-راگه‌یاندنی باری له‌ناكاوی بۆ ماوه‌ی 3 مانگ.
-قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له كاتژمێر 10ی شه‌و تا 4ی به‌یانی.
-داخستنی ئاسمانی سوودان بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر.
-داخستنی سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان تا كاتێكی نادیار.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ویلایه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان و به‌ڕێوه‌بردنیان له لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منییه‌وه.
-به‌رده‌وامبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگای ده‌ستووری و داواكاری گشتیی.
-پارێزگاری له ژیانی گشتیی و سه‌روماڵی هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كان.
-راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له ته‌واوی سوودان.
-ئازادكردنی زیندانییه سیاسییه‌كان.
-زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ كاری سیاسی و هه‌ڵبژاردن.
-پابه‌ندبوون به سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه ناوخۆی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
-به‌رده‌وامی كاری رێكخراوه‌كان و باڵیۆزخانه‌كان.
-پارێزگاری له مافی مرۆڤ.
-پاراستنی مافی دراوسێیه‌تی.
-پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌كان.
-دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان.
ژماره‌ی دانیشتووانی سوودان 40 ملیۆن كه‌سه و عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر ماوه‌ی 30 ساڵه فه‌رمانڕه‌وای ئه‌و وڵاته ئه‌فریقییه ده‌كات و له سه‌رده‌می ئه‌ودا، باشووری سوودان وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ جیابوویه‌وه.
سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانی سوودان له 19ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2018 ده‌ستیان پێكرد به هۆی گرانبوونی نرخی نان و خراپی ره‌وشی ئابووری له وڵات‌دا و دواتر خۆپیشانده‌ران داواكارییان زیاتر كرد و درووشمی لاچوونی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیریان له ده‌سه‌ڵات به‌رز كرده‌وه.