خواكوڕك زانیاری نوێ‌ لە بارەی دامەزراندنی شەش هەزار فەرمانبەر لە هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە

 

دوای ئەوەی وەازرەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ژمارەیەكی زۆری كارمەند لە نەخۆشخانەو بنكە تەندرستیەكان دادەمەزرێنێت, گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، باس لە دامەزراندنی ژمارەیەكی زۆری فەرمانبەر لە وەزارەتی تەندروستی دەكات و دەڵێت: “ئەولەویەت بۆ كارمەندانی خۆبەخشە”.

د. خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “وەزارەتی تەندروستی داوای كردووە كە ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر دامەزراندنی ژمارەیەك لە فەرمانبەر بدات، چونكە زۆر كەس لەماوەی قەیرانی دارایی وازیان ھێناوە، یان خانەنشین بوون، یان مۆڵەتی درێژخایەنیان كردووە، بۆیە چاوەڕوانی وەڵامی ئەوانین”.

گوتیشی: “بڕیارەكە شەش ھەزار كەس لەسەر ئاستی ھەرێمی كوردستان دەیانگرێتەوە، دەبێت چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانین بۆ پەسەندكردنی ئەو پێشنیارە، ئەولەویەتی سەرەكیش بۆ ئەو كەسانە دەبێت، كە وەك خۆبەخش لەماوەی ڕابردوودا كاریان كردووە”.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش كرد: “دامەزراندن بەپێی ئەو سیڤی، شوێن و ناونیشانەی فەرمانبەر دەبێت، كە داوای كردووە، یان وەزارەت پێویستیەتی”.

Back to top button