وەزارەتی دارایی: كەس و كاری شەهیدان و بێسەو شوێن بووانی شەڕی داعشی لە وەرگرتنەوەی پێشینەی خانوو بەرەو هاوسەرگیری بەخشی

 

دوای ئەوەی دەنگی وەرگرتنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەر لە لایەن حكومەت بڵاو بوویەوە بە تایبەت كە مووچە بە یبَ پاشەكەوت دابەشكرا, وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رێنمایی نوێ و تایبەت بە لێخۆشبوون لە وەرگرتنەوەی پێشینەكان، لە هاوسەری شەهیدان و بێسەرشوێنبووانی شەڕی داعش دەردەكات.

بە گوێرەی رێنماییەكان، كە واژۆی رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستانی بەسەرەوەیە و ئەمڕۆ دەرچووە، ئاماژە بەوە كراوە، هاوسەری شەهیدانی شەڕی داعش و بێسەروشوێنبووان، لە دانەوەی پێشینەكان دەبەخشرێن.

ئاماژە بەوەش كراوە، ئەو هاوسەری شەهید و بێسەروشوێنانەی جەنگی دژ بە تیرۆریستانی داعش، قیستی یەكەمی پێشینەی سندووقی نیشتەجێبوونیان وەرگرتبێت و قیستەكانی دیكەی وەرنەگرتبێت، لە قیستی یەكەم دەبەخشرێت و لە كاتی ئاساییبوونەوەی بارودۆخی دارایی، قیستەكانی دیكەشیان پێدەدرێت و لە دانەوەی پێشینەكانیش دەبەخشرێن.

بە گوێرەی رێنماییە نوێیەكە، ئەو هاوسەری شەهید و بێسەروشوێنانەی شەڕی داعش، كە داواكاریان بۆ وەرگرتنی پێشینەی خانووبەرە پێشكەشكردووە و رەزامەندییان وەرگرتووە، دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخی دارایی پێشینەكانیان بۆ خەرج دەكرێت و لێیان وەرناگیرێتەوە.

Back to top button