ئەمریكا رازی نیە وەزیری بەرگری سودان دەسەڵاتەكانی ئەو وڵاتە بگرێتە دەست دەڵێت لە لای ئێمە داواكراو تاوانبارە

 

دوای خۆپیشاندانێكی چوار مانگی لە سودان دژ بە عومەر بەشیر كە سی ساڵ بە كودەتا لە سودان دەسەڵاتی گرتە دەست, ئەمڕۆ لە ژێر فشاری خۆپیشاندەران, وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە رایگەیاند عومەر بەشیریان دەستگیركردوو, دەسەڵاتەكانی وڵات تا دوو ساڵی تر بە شێوەیەكی سەربازی بەڕێوەدەچێت, گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند وەزیری بەرگری لای ئەمریكا داواكراوە.

هەر پەیوەست بە هەواڵەكە ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی لە هەواڵێكدا بڵاوی كردووەتەوە ئەمەریكا تێبینی لە سەر دەسەڵاتی كاتی سوودان هەیە، بەرپرسێكی ئەمەریكیش زانیارییەك لەسەر وەزیری بەرگریی سوودان ئاشكرا دەكات.

هەروەها گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بەسكای نیوز راگەیاندووە ” وەزیری بەرگریی سوودان عیوەز بن عەوف هێشتا ناوی لە لیستی سزاكانی ئەمەریكا دایە”.

هەروەها ئەمە جگە لەوەی كە ئۆپۆزسیۆنی سوودان رەتی دەكاتەوە دەسەڵاتی كاتی سەربازی بێت، ئەگەری هەیە خۆپیشاندانەكان بەردەوام بن لەو وڵاتەدا, كە لە ژێر هەژاریدا دەناڵێنن.

Back to top button