وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھۆشداری دەداتە تورکیا

 

دوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی سورە لەسەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ ڕوسی و لەو بڕیارەش پاشگەز نابێتەوە ئەگەرچی پێشتر ئەمریکیەکان لەو بارەوە ھۆشداریان دابویە ئەنکەرە.

مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ جارێکی دیکە لەو بارەوە ھۆشیاری دایە تورکیا و ڕایگەیاند ئەگەر تورکیا سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ لە ڕوسیا بکڕێت ئەوا ئەمریکا تورکیا لە پێدانی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ بێبەش دەکات و سزای زیاتری تورکیا ش دەدات.

 

ئەمە یەکەمجار نیە کە واشنتۆن ڕاستەوخۆ ھۆشداری دەداتە ئەنکەرە و دوور نیە ئەمریکا ھەر وەک لە لێدوانەکەی پۆمپیۆ دا ئاماژەی پێکراوە سزای زیاتر بەسەر تورکیادا بسەپێنێت.

Back to top button