ویكیلیكس: فشاره‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له‌زاری ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ بۆ سه‌ر سه‌رۆك بارزانی بۆ دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی پێگه‌ی فه‌رمی ویكیلیكس ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی توركیا، ئاشكرای ده‌كات كه‌ ئه‌مریكا و توركیا فشاری زۆریان له‌ سه‌رۆك بارزانی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریان بكات له‌ لاوازكردن و له‌ناو بردنی پارتی كرێكارانی كوردستان به‌ڵام بارزانی ئاماده‌ نه‌بووه‌ هاوكاری توركیا له‌و باره‌یه‌وه‌ بكات، ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ باس له‌ وه‌شده‌كات، كه‌ ویستوویانه‌ هه‌ولێر تێكبشكینن”.

به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی پێگه‌ی ویكیلیكس سه‌رۆك وه‌زیرانی پیشووی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلو باس له‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ ده‌كات بۆ رازی كردنی سه‌رۆك بارزانی له‌دژایه‌تی كردنی په‌كه‌كه‌ و ده‌لێـ”4 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ مێژووی قسه‌كانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساڵی 2010، په‌یمانی‌ به‌ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه‌ ئه‌گه‌ر حكومه‌تی‌ هه‌رێم رازیبێت به‌هاوكاریكردنی‌ بۆ لاوازكردنی‌ په‌كه‌كه‌، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره‌ 10 به‌رامبه‌ر پاداشتی‌ هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌ به‌ڵام بارزانی رازی نه‌بووه‌”.

ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ توركیا له‌توانایاندا بووه‌ له‌سه‌ر قسه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ توركیا، هه‌ولێر تێكبشكێنن، به‌ڵام ئه‌و كاره‌یان نه‌كردوه‌، هه‌ر به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی ویكیلیكس كه‌ قسه‌كانی ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هاتووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ توركیا، ده‌لێـ”په‌رله‌مانی‌ توركیا داوایكردبو كرده‌ی‌ سه‌ربازیی‌ له‌دژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت، ئێمه‌ش ده‌مانتوانی‌ هه‌ولێر تێكبشكێنین، به‌ڵام نه‌مانكرد. له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌، په‌یوه‌ندییه‌ ئابورییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌ره‌پێدا”.

هه‌ر به‌پێی‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ی پێگه‌ی‌ فه‌رمی ویكیلیكس،  ئۆغڵو داوای‌ له‌ئه‌مه‌ریكا كردوه‌ گوشاری‌ زیاتر بخه‌نه‌ سه‌ر بارزانی‌‌ گوتوویه‌تی هه‌رێمی‌ كوردستان پێویستی به‌وه‌یه‌ له‌ئێوه‌ بیبیستن”. له‌به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی‌ باڵای‌ سه‌ربازیی‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی‌ هاوكارییان به‌توركیا داوه‌و رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ “له‌رێگه‌ی‌ حكومه‌تێكی‌ عێراق و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌توانین كارتان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆ ماوه‌ی‌ 2 ساڵی‌ داهاتوو بۆ لاوازكردنی‌ په‌كه‌كه‌، به‌ڵام بارزانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بووه‌، له‌دژی په‌كه‌كه‌ چه‌ك به‌كار بهێنرێت”.

Back to top button