هێلكه‌ی سپی یان قاوه‌ی كامیان بۆ ته‌ندروستی باشتره؟
بێگومان هه‌موومان هێلکه‌ی ڕه‌نگ سپی وڕه‌نگ قاوهییمان به‌رچاو که‌وتووه،به‌ڵام ئایا جیاوازیان چیه و کامیان باشتره و بۆ هێلکه‌ی قاوه‌یی نرخی گرانتره به شێوه‌یه‌کی گشتی ؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه به کورتی ئه‌مانه‌ن كه دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی له‌م بابه‌ته‌وه باسی ده‌كات.
هیچ جیاوازیه‌ک نیه له ڕووی زانستی خۆراکه‌وه له نێوان هێلکه‌ی سپی و قاوه‌یی، به واتایه‌كی دیكه هه‌مان بڕی وزه و کۆلیستڕۆڵ و پڕۆتین و کانزا و ڤیتامینه‌کانی تێدایه، به‌ڵام باشی جۆری هێلکه په‌یوه‌ندی به‌و عه‌لف و خۆرکهوه هه‌یه که مریشکه‌که ده‌یخوات و ئه‌و لقاح و مادده دژه هه‌وکردنانه‌ی وه‌ری ده‌گرێت .
ڕه‌نگی هێلکه په‌یوه‌ندی به ڕه‌نگی ئه‌و پارچه گۆشته‌ی گوێی مریشکه‌وه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕه‌نگی سپی بوو، ئه‌وا هێلکه‌ی سپی ده‌کات، ئه‌گه‌ر سووربێت هێلکه‌ی قاوه‌یی ده‌کات، هه‌روه‌ها هۆکاری ژینگه و خۆراک و ته‌مه‌نی مریشک کاریگه‌ری هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌و مریشکه‌ی هێلکه‌ی قاوه‌یی ده‌کات، ئه‌گه‌ر پیر بوو ئه‌وا هێلکه‌ی سپی ده‌کات .
هێلکه‌ی قاوه‌یی نرخی گرانتره به شێوه‌یه‌کی گشتی چونکه خواردن زیاتر ده‌خوات و کێشی زۆرتره و به‌خێوکردنی گرانتره .
هه‌روه‌ها هێلکه‌ی ڕه‌نگ شین هه‌یه به‌ڵام ده‌گمه‌نه،هه‌روه‌ها هێلکه‌ی خاڵدار، جگه له‌وه‌ش هێلکه‌ی دوو زه‌ردێنه بڕی ڤیتامین دی و ئۆمێگا سێی تێایه که بۆ ته‌ندروستی باشه، به‌ڵام بڕێکی زیاتر کۆلیستڕۆڵی تێدایه که زیانی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردوو جیاوازیه زۆر که‌من، زیانی ڕاسته‌قینه‌ی هێلکه‌ی دوو زه‌ردێنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانکاری له جینی مریشک و جۆری په‌روه‌رده‌کردنی چونکه بێ ئه‌و گۆڕانکاریانه زۆر زه‌حمه‌ته مریشک به به‌رده‌وامی هێلکه‌ی دوو زه‌ردێنه بکات، شایه‌نی باسه هێلکه‌ی سێ زه‌ردێنه و چوار زه‌ردێنه هه‌یه به‌ڵام زۆر ده‌گمه‌نه.