بزانه‌ بۆچی مایکڵ جاکسۆن دەیویست ۱٥۰ ساڵ بژی.؟ شۆك

مایکل جاکسۆن هونەرمەندی کۆچکردووی ئەمریکی لەژیاندا لەگەڵ مەرگ دەجەنگاو دەیویست ۱٥٠ ساڵ بژی بۆ ئەم ئامانجەش ۱۲ پزیشکی تایبەتی لە ماڵەکەی خۆی دامەزراند بوو ، ڕۆژانە پشکنینیان بۆ دەکرد هەر لە تاڵەکانی قژی تاکو نینۆکەکانی پەنجەی پێی، هەموو ژەمێک خواردنەکانی لە تاقیگە پشکنینی بۆ دەکرا ئینجا دەیخوارد ، هەروەها ۱٥ کەسی تر ڕۆژانە وەرزشیان پێ دەکرد و ڕێنمایی پێویستان پێ دەدا سەبارەت بە هەڵسوکەوتەکانی ژیانی ڕۆژانەی”.

مایکل جاکسۆن تەنانەت شوێنی خەوتنەکەشی بە شێوەیەکی تەکنەلۆژیای نایاب دروست کرابوو ، بۆ ئەوەی لە کاتی خەوتن ئۆکسجین ڕێکبخات، لە هەموو ئەمانەش سەیرتر ، مایکڵ پێشوەخت ئەندامی لاشەی کۆمەڵێک مرۆڤی کڕیبوو بۆ ئەوەی هەر کاتێک پێویستی بە ئەندامێکی لاشەی مرۆڤ بێت ، پەکی نەکەوێت و بە زووترین کات بەردەست بخرێت ، بۆ ئەوەی ژیانی خۆی لە مردنێکی لەناکاو ڕزگار بکات”.

هەروەها ئەم مرۆڤانەی مایکڵ جاکسۆن گرێبەستی کڕینی ئەندامانی لاشەی لەگەڵ واژۆ کردبوون بە بەردەوامی لەلایەن چەند پزیشکێکی تایبەت و شارەزاوە چاودێری دەکران.

هەروەها مایکل جاکسۆن یەکەم هونەرمەندە لە مێژوودا زۆرترین نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجام درابێت ، بە جۆرێک گەیشتبووە ڕادەی  ئاڵودەبوون بە نەشتەرگەری جوانکاری، سەیرترین و پڕ خەرج ترین نەشتەرگەری لە ساڵی ۱۹٨۷ بۆ ئەنجامدا بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار بۆ گۆڕینی پێستی تا وەک کەسێکی سپی پێست دەرکەوێ، ئەو هەموو خۆپارێزی و ئامادەکاریە پێشوەختە بۆ ئەوەبوو ۱٥۰ ساڵ بژی.

بەڵام هەموو پلان و ئامادەکارییەکانی شکەستی هێنا لە بەرواری ۲٥ ی ٦ ی ۲۰۰۹لە تەمەنی ٥۰ ساڵی دڵی لە لێدان کەوت و مرد، ئەمە لەکاتێکدا بوو پزیشکە تایبەتیەکانی هەموو هەوڵێکیان دا بەڵام بێ سوود بوو ، تەنانەت داوای پاڵپشتی کرا لە چەندین پزیشکی بەناوبانگی تر لە لۆس ئەنجلۆس و کالیفۆرنیا بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی لە چنگی مردن دەریبهێنن، مایکڵ بۆ ماوەی ۲٥ ساڵ هیچ هەنگاوێکی نەدەهاویشت بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکەکانی ، بۆ ئەوەی خەونە ئەفسوناویەکەی بێتە دی و ۱٥۰ ساڵ بژی و شەڕ لەگەڵ مەرگ بکات ، بەڵام مایکل جاکسۆن ڕۆیشت و ڕۆیشتنەکەی ڕاستەوخۆ لە شاشەی تیڤیەکانەوە دەگوزرایەوە بە بەشداری ۲ ملیۆن و نیو کەس ، ئەمەش درێژترین ماوەی گواستنەوەی ڕاستەوخۆ بوو لە مێژوودا بۆ مایکڵ جاکسۆن ئەنجام درابێت ، ئەمە دواهەمین پەخشی مایکڵ بوو ، پەخشی مەرگ و ماڵئاوایی .

مایکڵ ویستی بەرەنگاری مەرگ بێتەوە بەڵام مردن سەرباری ئەو هەموو ئامادەکارییە و خۆپارێزیە شکەستی هێناو دڵی لە لێدان کەوت”.

Back to top button