نرخی نهوت بەرز بووهوه
ناساندنی سوپای پاسداران وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی و ململانێ و شەڕ لە لیبیا و خۆپێشاندانهكانى سوودان نرخی نەوتیان زیاتر بەرزكردهوه، دامەزراوەی گۆڵدمان ساكسی ئەمەریكیش پێشبینی دەكات نرخی نەوت زیاتر بەرز ببێتەوە.
ئهمرۆ ههیینی 12ی نیسان، نرخی نهوتی خاوی ئهمهریكی و نهوتی برێنت له بازاڕهكانی جیهان بهم جۆرهی خوارهوه مامهڵهی پێوهكرا.
1. نرخی یهك بهرمیل نهوتی خاوی ئهمهریكا به 63 دۆلار و 87 سهنت مامهڵهی پێوهدهكرێت.
2. هاوكات بهرمیلێك نهوتی برێنتیش به 71 دۆلار و 44 سەنت فڕۆشراوه.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 40% بەرز بووەتەوە و نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تكساس 30% بەرز بووەتەوە.
بانكی گۆڵدمان ساكس كە دامەزراوەیەكی دارایی ئەمەریكییە دەڵێ، كورتهێنان لە گەیشتنی نەوت بە بازاڕەكانی جیهان لە سەرەتای ساڵی 2019 بە ئاسانی هەستی پێ كراوە.
دامەزراوە ئەمەریكییەكە پێشبینی دەكات، لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێك نەوت بگاتە 72 دۆلار و 50 سەنت، ئەگەرچی پێشتر دامەزراوەكە پێشبینی كردبوو نرخەكەی لە نیوەی دووەمی ئەمساڵ بگاتە 65 دۆلار.
ماوەی هەفتەیەیەكە شەڕ و پێكدادان لەناوخۆی هێزە چەكدارەكانی لیبیا سەری هەڵداوە كە یەكێكە لە وڵاتە بەرهەمهێنەكانی نەوت و هەناردەكاری سەرەكی نەوتیشە بۆ وڵاتانی ئەوروپا كە رۆژانە ملیۆنێك و 100 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.