دادگای لاهای داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی سودان ده‌كات عومه‌ر به‌شیر ڕاده‌ستی دادگاكه‌یان بكرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/04/CYMERA_٢٠١٩٠٤١٢_١٨١٩٤٢.jpg)
دادگای لاهای له وڵاتی هۆڵه‌ندا به‌پێی داواكارییه‌كی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێو‌ده‌وڵه‌تی داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی سودان كرد بۆ ئه‌وه‌ی عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی له كار لادراوی سودان ڕاده‌ستی دادگایه‌كه بكات .
له‌و باره‌یه‌وه فادی عه‌بدوڵڵا وته‌بێژی دادگای لاهای له پرێسكۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دادگای لاهای هیچ وته‌یه‌كی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی سودان نییه، به‌ڵام له‌باره‌ی عومه‌ر به‌شیری سه‌رۆكی سودانه‌وه داواكاری هه‌یه و ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی دوورخراوه‌ی سودان ڕاده‌ستی دادگایه‌كه‌یان بكرێت.
به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێو‌ده‌وڵه‌تی داواكراوه و تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یدا.
فادی عه‌بدوڵڵا داواشی له كاربه‌ده‌ستانی سودان كرد هاوكارییان بكه‌ن بۆ ڕاده‌ستكردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر به مه‌به‌ستی دادگایی كردنی له هۆڵه‌ندا .