بەرهەم ساڵح: ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بیرۆکەیەکی خراپ بوو
نووسەرێک لە رۆژنامەیەکی بەناوبانگی ئەمریکدا، باس لەوە دەکات، هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆکایەتی عێراق، بۆ رێگرتنە لە دابەشبوونی ئەو وڵاتە.
رێناد مەنسوور، توێژەر و نووسەر لە وتارێکدا لە رۆژنامەی (واشنتن پۆست) رایگەیاندووە، بەرهەم ساڵح لە هەڵمەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا دوورەپەرێز بوو و رۆڵێکی چالاکی نەبوو.
رێناد مەنسوور هەروەها رایگەیاندووە، بەلای عێراقییەکانەوە هەڵبژاردنی کەسێک، کە پارێزگاریی لە یەکپارچەیی خاکی عێراق بکات باشترە لەوەی کەسێک هەوڵێکی زۆری دابێ بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.
ئەو توێژەرە ئاماژە بەوەش دەکات، کە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، بەرهەم ساڵح رایگەیاندووە، ریفراندۆمی سەربەخۆیی ”بیرۆکەیەکی خراپ بوو“، بۆیە عێراقییەکان بۆ رێگرتن لە دابەشبوونی عێراق، ئەویان بە سەرۆک کۆمار هەڵبژارد.