ئەم ئاوە چارەسەری شێرپەنجەیە

بەپێی دواهەمین توێژینەوەکان دەرکەوتووە ئاوی تفت شێرپەنجە لەناودەبات و دکتۆرێکی دەرمانسازیش باسی شێوازی دروستکردنی ئاوەکە دەکات.

هەمیشە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکان پەنادەبرێتە بەر بەکارهێنانی حەب و دەرمانە کیمیاوییەکان، لەگەڵ ئەوەی گیراوە و خۆراکی سروشتی زۆر هەیە کە دەتوانن چارەسەربن بۆ ئەو دۆخانە بەڵام پزیشکەکان هەمیشە ئەو زنیارییانە بە نهێنی دەهێڵنەوە بۆ ئەوەی پیشەسازی دەرمان لەکارنەکەوێت.

ئاوی تفت پەیوەندی هەیە بە گەشەی شێرپەنجەوە چونکە دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسانەکان و یارمەتی جەستە دەدات لە ژەهرەکان ڕزگاری بێت، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.

کۆبوونەوەی ژەهر لە جەستەدا کۆمەڵێک زیانی لاوەکی و تەندروستی لێدەکەوێتەوە وەک هەستکردن بە ماندوویی، لاوازی هەرسکردن، چەندین نەخۆشی جیاواز، زیادبوونی کێش، بەڵام ئاوی تفت هاوسەنگی ماددەکان لە جەستەدا ڕادەگرێت چونکە وەک میوەو سەوزەکان دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە بەسوودەکان.

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردن دەتوانێت ئاستی ترشەڵۆکی ناوجەستە بگۆڕێت و ئەمەش دواتر کاردەکاتە سەر نەخۆشییەکانی وەک شەکرە و دڵ و شێرپەنجە و شاشبوونی ئێسکەکان.

شێوازی دروستکردنی ئاوی تفت:
• سوراحییەک ئاوی پاکژکراو
• یەک لیمۆ
• چارەکێک لە ڕەگی زەنجەفیل
• نیو خەیار
• نیو کوپ نەعنای فرێش
• یەک کەوچکی چێشت خوێی هیمالایای پەمەیی

هەموو کەرەستەکان پاک بکەرەوە و قاشیان و بکە و توێکڵی زەنجەفیلەکە لێبکەرەوە، پاشان بیانکەرە ناو ئاوەکەوە و شەو تا بەیانی بەجێی بهێڵە، بەیانی دواتر پەرداخێکی لێبخۆرەوە لەسەر گەدەی ناشتا و ئەوەی تریشی بەدرێژایی ڕۆژەکە بخۆرەوە.
Back to top button