خۆپێشاندانی بە ملیۆنی بۆ لابردنی سەرۆك بەرێوەدەچێت .. كاتەكەی شەوە

خواكوڕك

لە كۆڕیای باشور لە شاری تۆكیۆ لە زیاتر٤٥٠٠٠٠ هەزار كەس هاتنە سەر شەقامەكان بۆ لابردنی سەرۆكی وڵاتەكەیان و داوایان لە سەرۆكی وڵاتەكەیان كرد دەست لەكار بكێشێتەوە، نووسەر و رۆژنامەنووسە كۆڕیەكان لەو بارەیەوە دەڵێن ئەو خەڵكەی هاتۆتە سەر شەقام، خەڵكی خۆڕسكن و ئەگەرچی حزبە ئۆپزسیۆنەكان بەشدارن بەڵام رێكخراو نیە، خەڵك داوا دەكات سەرۆكی وڵاتەكەیان دەست لەكار بكێشێتەوە.

خۆپێشاندانەكان بۆ مەبەستی گۆڕینی سیستەمی حوكمداری و چاكسازی ئابووری سێكتەرەكانی حكومی و كەرتی تایبەت بەڕێوە دەچێت، كە تێیدا قوتابیانی زانكو و گەنجان خۆپیشاندانەكان دەكەن، بە شێوەیەكی ئاشتیخوازانە و داگیرساندنی مۆم درێژە بە خۆپێشاندانەكان دەدەن ، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سەرۆكی وڵاتی كۆڕیای باشور داوای لێبوردنی كردوە و بەڵێنی گۆڕانكاری ڕیشەیی داوە, بەڵام خۆپیشاندەران داوای وازهێنانی سەرۆك دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ لەژێر هەمان دروشم كەمینەیەكی چەند سەد كەسی هاتنە سەر شەقامەكان لەژێر ناونیشانی خۆپێشاندانی ملیۆنی كە پێشتر بانگەشەیان بۆ دەكرد دژی سەرۆكی هەرێمی كوردستان, بەڵام ئەم خۆپێشاندانە چەند سەد كەسێكی تێپەر نەكروو، ئەمەش لەلایان چاودێرانی سیاسیەوە، هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەم خۆپێشاندانە لەژێر دروشمی سیاسی و ئامانجی دوور لە بۆچونی خەڵك ئەنجام دراوە, بۆیە تەنها لایانگر و چەند سەد كەسێكی هەواداری حزبەكە بەپیریەوە هاتوون،

لەو باریەوە نیاز حاجی چاودێری سیاسی تایبەت بە (خواكوڕك)ی گوت” كۆریایی باشور دەوڵەتە كەوایە شتێكی ئاساییە كە دەبینین خەڵكی هاتونەتە سەرشەقام وە هیچ مەترسیەك بۆسەر دەوڵەتەكە دروست نابێت, تەنانەت ئەگەر ساڵێك دوو ساڵی تریش لەسەر شەقام بن كە دەرهاویشتەی خراپی نەبێتـ بۆسەر وڵاتەكەی لە رووی سەروەرەریەوە شتێكی ئاساییە, بەڵام بۆ هەرێمی كوردستان جیایە لەبەر ئەوەی دەوڵەت نین, مەترسی دروست دەكات, هەرچەند لە ئێستادا ئاستی وشیاری خەڵكی كوردستان زۆر باشتر بووە لە هەستیاری ئەم بابەتە تێگەیشتوون, لەبارەی سەرۆكەوە بوونی سەرۆك بارزانی لەو قۆناخە زۆر گرنگە, چونكە سەرۆك بەدیلی نیە تا ئێستا نەكەس و نە هیچ لایەنێك رای نەگەیاندووە كە بەدیلی بارزانیان هەیە, كەواتا ئەوەی هەیە تەنها گێچەلێكی سیاسیە بۆ هەندێك بەرژەوەندی تەسكی حزبیە, وە خەڵكی ئێمە هۆشیارە ئامادە نیە لە ئێستادا مجازەفە لەسەر بابەتی سەرۆكەوە بكات, داواكاری لادانی سەرۆك داواكاری گروپێكی سیاسی دیاری كراوە, داواكاری خەڵكی نیە, بۆیە خەڵكی ئامادە نیە بێتە سەرشەقام ئەگەر داوخوازیەكان پەیوەست بكرێت بەڵادانی سەرۆك, بەڵام ئەگەر داخوازیەكان بۆ چارەسەری قەیران و دۆخی ئابوری بێت لەوانەیە لە هەولێرو شارەكانی دیكە خەڵكی بێتە سەر شەقام و لە هەموو شوێنەكانی دیكە ئامادەییان هەبێت.

هەروەها گوتیشی” گۆڕان بەو بابەتە ئەمڕۆ خۆیان بەدەرخست كە خۆپیشاندانەكانی پێشوتر بۆ مەرامی تایبەت بووەو سواری سەر خواستی مامۆستایان بوونەو بە كاریان هێناوە بۆ مەرامی تایبەت, ئەگەر سەیری بكەین چۆن كوردانی باكور بە پیر پەكەكەوە نەچوون و پەكەكەیان لە باكور سزادا لە سلێمانیش خەڵكی بەهەما شێوە ئەمڕۆ گۆڕانیان سزا دا, ئەمرۆ نزیك بە 1700 كەس بەشداری خۆپیشاندانەكانی كردووە بە دڵنیایشەوە لەو ژمارەیە نزیك بە 500 بۆ 600 كەس كارمەندی ئەمنی بوونە بە جلی مەدەنیەوە, خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی گۆڕان دەریخست كە توانای ئەم حزبە لە شاری سلێمانی تەنها ئەو هەندە كەسانەن كە ئەمڕۆ بەشداری خۆپیشاندانەكەیانی كردبوو, بۆیە پێویستە یەكێتی ئەوە بزانێت كە توانای گۆڕان ئەوەندەیە چیتر لە گۆڕان نەترسێت و لە هەندێك بابەت خۆی یەكلابكاتەوە.

ئەو چاودێرە سیاسیە گوتیشی” شتێكی زۆر ئاساییە كە لە نێو كۆمەلگایەك 1000 كەسی یاخی هەبێت هەمو شتێك رەفز بكاتەوە, بەداخەوە لە كوردستان ئەم قەبارە بچوكە زیاد لە پێویست گەورە كرا, بە راگەیاندنی پارتیشە وە ئەم قەبارەیەیان گەورە كردبوو پێشوتر.
نیاز حاجی گوتیشی” بە دڵنیایەوە ئەوەی ئەمڕۆ لە سلێمانی روویدا گۆڕانكاریەكی جەوهەریە, هەموو خەڵكی بە چاوی خۆیان بینیان, گۆڕان قەبارەی راستەقینەی خۆی بە خەڵكی نیشاندا, وە هەموو خەڵكی سلێمانیش ئامادە بوون ئەمڕۆ گۆڕان سزا بدەن, هەر چەند ئەوە پێشبینی كراو بوو بۆ خەڵكی سلێمانی, چونكە ئەگەر سەیری بكەین لە خۆپیشاندانی شەممەی رابردوو دروشمی (عەبادی- عەبادی)یان گوتەوە, دوای ئەوەی كە ئەو دروشمە لە لایەن خودی (عەبادی)ەوە وەڵامدرایەوە, كە نۆكەرێتی گۆڕانی قبوڵ نیە, ئیدی خەڵكی ئامادە نیە بچێتە سەرشەقام دروشمی عەبادی بڵێنەوە, ئیدی بەرە بەرە بانگەشەو دروشمەكانی گۆڕان بۆخەڵكی روون دەبنەوە وە گۆڕان ئیفلاسی كرد لە رووی سیاسی, بەتایبەت لە بابەتی ( سەرۆكایەتی هەرێم و بابەتی پارێزگای سلێمانی و سواربوونی سەر شەپۆلی خۆپیشاندەران و بابەتی پەنا بردنە بەر بەغدا و پێشمەرگە) لە هەمووی شكستی هێناو خەڵكی سلێمانی ئەمڕۆ وەڵامی دانەوەو شكستی كۆتایی ئەوانی راگەیان, خەڵكی سلێمانی جوانترین وەڵامیشیان بۆ قسەكانی سەرۆك دایەوە كە بەڵی ئەوانەن كە هەڵدەپەرن وە جەنابی سەرۆك ئەوەندە خەڵكەی مەبەست بوو كە پێێ‌ گوتن با هەر هەڵپەڕن, بەو هەندە خەلكەی ئەمڕۆی گوت وە خەڵكی سلێمان باش لە قسەی سەرۆك حالی بوون.

هەر لەسەر هەمان پرس چاودێرانی سیاسی پێیان وایە جیاوازی زۆر لەنێوان خۆپێشاندان و كێبركێی سیاسی هەیە، ئەوەی لە وڵاتان دەگوزەرێت بەتایبەت كوریای باكور خۆپێشاندانە, بەڵام ئەوەی لە كوردستان دەگوزەرێت بەكارهێنانی خەڵكە بۆ بەرژەوەندی سیاسی، دەلێت حزبی سیاسی لەكوردستاندا خەڵك بۆ بەردەوامی خۆی بەكار دێنێت ئەمە لەكاتكدا دەبێت حزبی سیاسی ئیستقرار و ئارامی و ئاسایش بۆ خەڵك دەسەبەر بكات و بۆ بەردەوامی ژیان بەڵام لەكوردستان پێشەوانەیە هەندێك حزبی سیاسی خەڵك بۆ خۆیان بەكار دێنێت، ئەمەشە وا لە دیمەنەكانی بەناو خۆپێشاندان دەكات لەوڵاتێكی وەكو كۆریایی باشور لەگەڵ شاری سلێمانی جیاواز بێت، جیاوازیەكەش ئەوەی بە ملیۆن خەڵك دێنە سەر شەقام بە مەدەنیانە و شارستانیانە داوای مافەكانیان دەكەن و گرێیدەدەن بە قازانجی وڵات لە سلێمانی چەند سەد كەسێك دێن بەناوی ئەو شارە ئامانجی تریان مەبەستە، ئەمەشە وا دەكات خەڵكی ئەم شارە ئامادە نەبێت بەشداری ئەو خۆپێشاندانە بكات.

هەروەها چاودێرانی سیاسی پێیان وایە جیاوازی تر هەیە خەڵك لەكوردستان بەتایبەتی سلێمانی زۆر هۆشیار ترە لە حزبی سیاسی و ئامادە نیە بچێتە ژێر باڵی داواكاری سیاسی نامەنتق و دوور لە واقیع كە ئەمەش خۆی لە بابەتی سەرۆك و سیستەمی وڵات دەبینێتەوە، چونكە لەكوردستان بەدیلی واقیع و مەنتق نیە، بەڵام ئەگەر سەیر بكەی ئەو وڵاتانەی وەكو كوریا بەدیلی واقی و مەنتقی سیاسی ئەو ولاتە هەیە كە حزمەت بە وڵاتەكەیان دەكات، ئەمەشە جیاوازی هۆشیاری خەڵك كە بەدەم داواكاری نامەنتقی سیاسی و ناواقیعی سیاسی ناكەون و بەدەم داواكاریەكان ناچن، دەشلێت بۆیە حزبی سیاسی هەلگری پەیامی نامەنتق و ناواقیعی بەدەوام دەكەوێتە بەردەم شكەستی گەورەی هاوشێوەی ئەمرۆ توورەی خەڵك و بایكۆت كردنی.

Back to top button