سوودەکانی گێزەر چییە؟

گێزەر یەکێکە لەو ڕووەکانەی، کە پڕاوپڕە لە ڤیتامینی جۆری A و بەتایبەت بەسوودە بۆ بینایی چاوەکان.

وەک دەیزانن بە جۆرەها شێوە دەتوانن سوود لە گێزەر وەربگرن، چونکە گێزەر بە هەموو شێوەکان سوودی جۆرواجۆر بە جەستە دەگەیەنێت، بۆ نموونە گێزەری کوڵاو دەرمانی سکچوونە، بەڵام بەپێچەوانەوە ئاوی گێزەر قەبزی چارە دەکات.

سوود و تایبەتمەندیی گێزەری کوڵاو لە گێزەری کاڵ زیاترە و تا ڕەنگی گێزەر تۆختر بێت سوودی زیاترە، هەرچەندە گێزەر گەورەتر بێت نیتراتی زیاتری تێدایە (ڕێژەی زۆری نیترات کاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەمار هەیە).

Back to top button