ههفتهى داهاتوو مووچهى ئهم شوێنانه دابهش دهكرێت، بزانه هی تۆی تیایه
بڕیارە ڕۆژى یهك شهممه 14ـى نیسان، مووچەی مانگی كانوونى دووهمى وەزارەتێك و ئەنجوومەنێك دابەش بكرێت.
بەپێی خشتەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاو كراوەتەوە، ڕۆژی یەك شەممه 14ى نیسان، مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەنجوومەنی دادوەری هەرێم دابەش دەكرێت.
دابەشكردنی مووچەی مانگی كالنوونى دووهم لەكاتێكدایە، كە چەند ڕۆژێك لە وادەی دیاریكراوی مانگانەی دواكەوت و پاشان وەزیری دارایی و ئابووری ڕای گەیاند، دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی ئاسایی بەردەوام دەبێت، دابەشكردنی مووچە بۆ مانگی یەكی ساڵی 2019یە ئەوەیش دوای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا مووچە بەبێ پاشەكەوت دابەش بكات.
بەپێی ڕێكەوتنێكی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، مانگانە بڕی 524 ملیار دینار وەكو مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەکرێت و هەرێمی كوردستانیش بەشە بودجەکەی تری لە فرۆشتنی نەوت دابین دەكات.