ئیسڕائیل هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران له‌ناو خاكی سووریادا

حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئیسڕائیل به‌ موشه‌ك هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ پارێزگای حه‌ممای سووریا و ئه‌م بنكانه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌ كه‌ ئامانج له‌م هێرشانه‌ بنكه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان بوون.

حكومه‌تی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ سوپای ئیسڕائیل شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌ به‌م هێرشه‌ موشه‌كییه‌ بۆسه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی حه‌مما بووه‌ته‌ هۆی رووخانی چه‌ندین باڵه‌خانه‌ و سێ سه‌ربازیش برینداربوون.

به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی لوبنانه‌وه‌ چه‌ندین موشه‌كیان ئاراسته‌ی شاری ” مه‌سیف “ـی سه‌ر به‌ پارێزگای  حه‌مما كردووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی سووریا له‌ناو بردراون.

سوپای ئیسڕائیل كه‌ زۆربه‌ی جار سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیونه‌كانی خۆی له‌ سووریا بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌مجاره‌ به‌ راشكاویی به‌رگریی له‌و هێرشه‌ كردووه‌ و به‌رده‌وامیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ رێگه‌ نادات ئێران له‌ نزیك سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی دابنێت.

 

سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو

Back to top button