بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر: پڕۆژەی دانانی پێنج ھەزار کامێرای چاودێری تەواو دەبێت

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشکرای کرد کە پڕۆژەی دانانی پێنج هەزار کامێرای چاودێری لە جێبەجێ کردندایە و چەند مانگێکی دیکە تەواوی پڕۆژەکە کۆتایی دێت.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ڕاگەیاند، دەست بە جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی لە شاری هەولێر کراوە کە دانانی پێنج هەزار کامێرای چاودێری لەخۆوە دەگرێت.

ڕوونیشی کردەوەکە لە چەند مانگێکی دیکە پڕۆژەکە کۆتایی دێت و کامێراکان بە مانگی دەستکردەوە دەبەسترێنەوە، بەو هۆیەوە پێشبینی کرد کە کۆتاییهاتنی تەواوەتیی پڕۆژەکە ”کەمێک کاتی“ پێویست بێت.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر پێیوایە کە لەگەڵ دانانی کامێراکانی چاودێری، دۆخی ئەمنیی شاری هەولێر بەهێزتر دەبێت و کامێراکانیش هاوکارێکی باشی دەزگا ئەمنییەکان دەبن.

Back to top button