بازرگانی ماددەی ھۆشبەر ھەڕەشە لە داھاتووی عێراق دەكات

عێراق بۆتە مەڵبەندی ساغکردنەوەی مادەی ھۆشبەرو ساڵانەش ڕێژەی بەکارھێنەرانی ئەو ماددانە ڕو لە زیاد بوونە.

بەپێی ئاژانسی ھەواڵی Russia today ئێستا لە عێراق زیاتر لە 2300 بازرگانی ماددە ھۆشبەرەکان ھەن و لە وڵاتی ئێران و لوبنانەوە بەرێگەی جۆراوجۆر ئەو ماددانە دەھێننە ناوخۆی عێراق.

لەو بارەوە دەسەڵاتی دادوەری داوایەکی ئاڕاستەی دەسەڵاتی یاسادانان کردووە خێرا بکەن لە دەرکردنی یاسای نوێ لەو بارەوەو ڕێگە نەدرێت ئایندەی وڵات بەرەو مەترسی زیاتر بڕوات.

Back to top button