لەم وڵاتە پۆبجی قەدەغەكرا

حكوومه‌تی نیپال به‌ فه‌رمی داوای له‌ دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كان و گه‌یاندنی وڵاته‌كه‌ی كرد یاری پۆبجی به‌ فه‌رمی رابگیرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتی نیپال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە ، كه‌ تێدا باس له‌وه‌ ده‌كات حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ به‌ فه‌رمی داوای كردووه‌ یاری پۆبجی قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

هۆكاری قه‌ده‌غه‌ده‌كردنی ئه‌و یارییه‌ وه‌كو له‌ ڕاگەیەندراوی ده‌سته‌كه‌ ئاماژەی پێدراوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كه‌ یاری پۆبجی توندوتیژییه‌كی زۆری له‌ نێوان منداڵان دروست كردووه‌ ،ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت و سنوورێكی بۆ دانه‌نرێت ئه‌وا له‌ داهاتوو ڕووداوی نه‌خوازراوی گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

له‌ دوای وڵاتی هێندستان ، وڵاتی نیپال ده‌بێته‌ دووه‌م وڵات كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌کانییەوە داواکراوە یارییه‌كه‌ قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

یاریی پوبجی، یه‌كێک له‌و یارییه‌ ئه‌لكترۆنییانه‌یه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ به‌رھه‌م ھێنراوه‌ و خه‌ڵكێكی زۆر له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئالووده‌ی بوونە، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر میدیاکاین عێراق بڵاویانکردەوە کە ئەفسەر و سەربازانی سوپای عێراق ئالووده‌ی یاریی پۆبجی بوونە و له‌ كاتی ده‌وام و پاسه‌وانیدا گرفتیان بۆ درووست بووه‌ و ناتوانن وازی لێ بێنن.

Back to top button